لە قەزای تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا ، قەڵای مێژوویی قەزاکە کە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە ڕووخێندراوە، نۆژەن دەکرێتەوە.
قائیمقامی تەلەعفەر، خەلیل موحسین لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد، دوای ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا دەستی بەسەر مووسڵ و ناوچەکانی پارێزگای نەینەوای گرت، قەڵای تەلەعفەری ڕووخاند و لە ئێستادا، دەستکراوە بە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە.
باسی لەوەش کرد لە سەرەتادا دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی شورای قەڵاکە کە نزیکەی ٣٠٠ مەترە و چاوەڕوان دەکرێت کارەکانی نۆژەنکردنەوەی لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو ببێت