د.پشتیوان صادق: کوردستان لانەی دێرینی تەبایی و پێکەوەژیانە



وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی زانایان و بابەشێخی ئێزدیان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، د.پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و بابەشێخی ئێزیدیان کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەکە بۆ جەختکردنەوە و گەیاندنی پەیامی پێکەوەیی و ئاشتی و خۆشەویستی ئێزیدیان بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ھەموو پێکھاتە ئاینییەکانی کوردستان بوو.

وەزیر ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، وتەی ناسروشتی ھیچ کەسێک لەئایینەکان، گوزارشت لە کۆی ئایینەکە ناکات، لەبنەرەتیشدا پەیامی ھەموو ئاینەکان یەکترقبوڵکردن و وەکھەڤیە، بۆیە جەخکترایەوە، کە پێویستە ھەمووان بەگیانی بەرپرسیارانەوە لەگەڵ رووداوەکاندا بن، چونکە مێژوویی دێرین و ژیانی پێکەوەیی ھەمووان لەکوردستانی ئازیز پێکەوە کۆدەکاتەوە .

د.پشتیوان صادق وتیشی، دڵنیام زانا، دانا و کەسایەتی ئاینی و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندکار و چالاکوان لە کاتی پێویستدا دەتوانن بە ھێمنی و بە ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی ڕۆلی گەورەی خۆیان ببینن.

 

قەڵای مێژوویی تەلەعفەر دوای ڕووخاندنی لەلایەن داعشەوە نۆژەن دەکرێتەوە
پێت قەڵای مێژوویی تەلەعفەر دوای ڕووخاندنی لەلایەن داعشەوە نۆژەن دەکرێتەوە
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا سێ موەلیدەی ئەهلی سووتاون
دوات لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا سێ موەلیدەی ئەهلی سووتاون
پەیوەندیدار