لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا سێ موەلیدەی ئەهلی سووتاون



بەهۆی کەمی کارەبای نیشتیمانی، موەلیدە ئەهلییەکان ڕۆژانە نزیکی ١٧ کاتژمێر کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابیندەکەن، لە هەشت ڕۆژی ئەم مانگەدا ١٠٠ کاتژمێر کاریان کردووە.

ڕۆژانە کەمتر لە ٧ کاژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان دەدرێت، بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی هاووڵاتیان، دەبێت ڕۆژانە موەلیدە ئەهلییەکان ڕۆژانە نزیکی ١٧ کاتژمێر کارەبا دابیندەکەن، بەڵام موەلیدەکان بەرگەی بەرزی پلەکانی گەرما و زۆری کارکردنیان ناگرن و دەسوتێن.

عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی کارەبای پریپەید لە یەکە نیشتەجێبوونە هایکۆستەکان دەبێت، دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان زۆر کەمی کردووە، بۆیە قورساییەکە کەوتووەتە سەر شانی موەلیدە ئەهلییەکان، تەنها لە ماوەی هەشت ڕۆژی ئەم مانگەدا ١٠٠ کاتژمێر کارەبایان بۆ هاووڵاتییان دابینکردووە.

بەپێی وتەکانی عوسمان محەمەد، موەلیدەکان ناتوانن بە بەردەوامی ١١ کاتژمێر لەم گەرمایەدا کاربکەن، بۆیە دەسوتێن، ئەگەر بەشێوەی پچڕپچڕ کارەبا دابینبکەن، دەتوانن تا ١٥ کاتژمێریش کاربکەن، بەڵام بەمجۆرە بەسەرییەکەوە ناتوانن ١١ بۆ ١٢ کاژمێر کارەبا دابینبکەن.

سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان، ئاشکرای دەکات ٪٧٠ بۆ ٨٠ی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان لەم هاوینەدا زیانیان کردووە، کە بەهۆی زۆری کارکردنی موەلیدەکان، دەشکێن یاخود دەسووتێن.

د.پشتیوان صادق: کوردستان لانەی دێرینی تەبایی و پێکەوەژیانە
پێت د.پشتیوان صادق: کوردستان لانەی دێرینی تەبایی و پێکەوەژیانە
ڕۆژانە بوومەلەرزە چەند شارێکی عێراق و هەرێم دەهەژێنێت
دوات ڕۆژانە بوومەلەرزە چەند شارێکی عێراق و هەرێم دەهەژێنێت
پەیوەندیدار