بەدواداچوون بۆ ڕووداوە وەرزشییەکان دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش



توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، بەدواداچوون بۆ ڕووداوە وەرزشییەکان لە تەلەفزیۆنەکاندا یارمەتی سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێشی زیادە دەدات.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی توێژەرانی زانکۆی لۆفبۆرۆی بەریتانی ئەنجامیانداوە، بینەران دەتوانن 540 کالۆری بسوتێنن لەکاتی سەیرکردنی ڕووداوە وەرزشییەکان لە ماوەی 90 خولەکدا.

نووسەرانی توێژینەوەکە شتێکیان دروستکردووە کە بە “هێزی ئاهەنگگێڕان” ناسراوە، فۆرمولێک کە ڕێگە دەدات خەرجی وزەی تاک لەکاتی سەیرکردنی ڕووداوە وەرزشییەکان لە تەلەفزیۆنەکاندا بەپێی چەند هۆکارێکی سەرەکی حیساب بکرێت.

ئەم هۆکارانە بریتین لە: کێشی جەستە، چۆنیەتی سەیرکردنی ڕووداوە وەرزشییەکان، کاتی ئاهەنگگێڕان، هاوارکردن و بازدانی هاندەرانی تۆپی پێ بەشدارن لە دابەزاندنی کێشیان.

بەپێی نووسەرانی توێژینەوەکە، سەیرکردنی یاری تێنس کە 3 کاتژمێر دەخایەنێت دەتوانێت تا 432 کالۆری بسوتێنێت، کە دەتوانێت یەکسان بێت بە مەلەکردن بۆ ماوەی 60 خولەک.

توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە کە یاریزانە نێرەکان دەتوانن لە ماوەی یاریکردنێکی 120 خولەکیدا 420 کالۆری بسوتێنن، لەکاتێکدا یاریزانانی مێینە دەتوانن 472 کالۆری بسوتێنن، کە هاوتایە لەگەڵ ئەنجامدانی 1000 شناو.

“پیسبوونی هەوا هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە دوو هەزار نەخۆشی”
پێت “پیسبوونی هەوا هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە دوو هەزار نەخۆشی”
دوو وڵات گەشتەکانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت
دوات دوو وڵات گەشتەکانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت
پەیوەندیدار