وەزارەتی دارایی عێراق لە شەش مانگدا 5 تریلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە



وەزارەتی دارایی خەرجی و داهاتەکانی شەش مانگی عێراق، لە یەکی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە 5 تریلیۆن دیناری بۆ مووچەی هەرێم خەرجکراوە لە داهاتی گشتی عێراق.

هەر لەو خشتانەدا هاتووە کە زیاتر لە 40 تریلیۆن دیناری عێراق بۆ مووچە رۆیشتووە کە دەکاتە 77.1%ـی کۆی خەرجییەکان.

کۆی گشتی داهاتی عێراق لە شەش مانگەدا 65 ترلیۆن و 921 ملیار دینارە. لەکۆی ئەو داهاتەی عێراق، تەنها 230 ملیار دیناری داهاتی هەرێمە!

خەرجیەکانی حکومەتی عێراق لەو شەش مانگەدا 58 ترلیۆن و 253 ملیار دینار بووە کە لەو بڕە 5 ترلیۆن و 73 ملیار دیناری بۆ موچەی هەرێم ناردووە و 15 ترلیۆن و 954 ملیار دیناریشی داوە بە پێشینە.

هەروەها لەو 58 ترلیۆن دینارەی خەرجی کردووە 40 ترلیۆن و 433 ملیار دیناری بۆ موچەو چاودێری کۆمەڵایەتی خەرج کراوە بەم جۆرە:
28 ترلیۆن و 189 ملیار دیناری بەهەرێمیشەوە بۆ موچە بووە.
12 ترلیۆن و 244 ملیار دیناریش بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی بووە

قەبارەی خەرجییەکانی بودجە لە ساڵی 2024دا 211 تریلیۆن و 900 ملیار دینار و داهاتەکانیش 147 تریلیۆن و 800 ملیار دینارە، کورتهێنانیش 64 تریلیۆن دینارە.

تەندروستی سلێمانی: لە مانگی تەمموزدا ٨٦٣ منداڵ لە دایکبوون
پێت تەندروستی سلێمانی: لە مانگی تەمموزدا ٨٦٣ منداڵ لە دایکبوون
رێكاری نوێ بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەگیرێتەبەر
دوات رێكاری نوێ بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەگیرێتەبەر
پەیوەنیدر