شاندێكی عێراق دەگاتە هەولێر و سلێمانی



ئەندامێكی كوردی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دێتە هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەی بەرهەمی جوتیارانی كوردستان.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی و كۆنتڕۆڵكردنی نرخی بەرهەمی جووتیاران.

ڕاشیگەیاند، دوای بەدواداچوونمان بۆ كێشەی هەناردەی بەرهەمی جووتیاران بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەتایبەت بەرهەمەكانی (شووتی، كاڵەك، تەماتە، خەیار و پیاز) هەڵگرتنی ئەو ڕێگریانەی لێیان دەكرێت، ئەمڕۆ لەگەڵ د. میساق عەبدولحسین، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كۆبووینەوە، هەر لە كۆبوونەوەكە بەمەبەستی پەلەكردن لە چارەسەركردنی گرفتەكان بەپەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕزگار حەمەغەفور، ڕاوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئەو زانیاریانەی پێویست بوو وەرگیرا.

وتیشی، “لەسەر داوای ئێمە بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی بكـات بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەئاستی بەرهەمی جووتیاران و چارەسەركردنی گرفتی هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی و هەناردەی بەرهەمی جووتیارانی كوردستان بەنرخی گونجاو بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق”.

 

بانكی ناوەندی بڕیاری دیكەی دەربارەی دۆلار دەركرد و كوردستان دەگرێتەوە
پێشت بانكی ناوەندی بڕیاری دیكەی دەربارەی دۆلار دەركرد و كوردستان دەگرێتەوە
خوێندنی باڵا چەند ڕێنماییەكی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڵاوكردەوە
دواتر خوێندنی باڵا چەند ڕێنماییەكی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار