پله‌كانی گه‌رما له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌كەن و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: بەهۆی بەرزی شێوە هه‌ست به‌گه‌رمیه‌كی تاقه‌ت پڕوكێن ده‌كرێت.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ری بارسته هه‌وایه‌كی گه‌رمی خه‌ماسینی له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه و به‌دیاری كراوی ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی و شەممه پله‌كانی گه‌رما 5 بۆ 7 پله‌ی سیلیزی بهرزهبنەوە.
ڕاشیگەیاند، چه‌قی كاریگه‌ری شه‌پۆله گه‌رماكه ده‌كه‌وێته ڕۆژی هه‌ینی پێشبینی دەكرێت به‌رزترین پله 49 بۆ 50 پله‌ی سیلیزی بێت له گه‌رمیان تۆمار ده‌كرێت و له‌سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌گاته 44 پله و كه‌ركوك و هه‌ولێر ده‌گاته 47 پله و دهۆكیش ده‌گاته 43 پله.
وتیشی، “ڕێژه‌ی شێ له‌هه‌وادا به‌رزه‌بێته‌وه بۆ 11% و هه‌ست به‌گه‌رمیه‌كی تاقه‌ت پڕوكێن ده‌كرێت به‌هۆی به‌رزی شێیهكهوه و هه‌ندێ كاتیش ڕۆژانی هه‌ینی و شەممە خێرایی با بۆ 23 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا به‌رزه‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌پوتۆز هه‌یه”.