دۆلار زیاتر بەرزبۆوە



نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە و 150 هەزاری تێپەڕاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی دۆلار زیاتر بەرزبۆوە و 100 دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لەکاتێکدایە نرخی دۆلار لە جەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە، بەجۆرێک لە 146هەزار دینارەوە بۆ سەرو 150هەزار دینار ببەرزبۆتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق بەردەوامی هەیە و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق عەلی عەلاق رایگەیاند، بازاڕی ناوخۆی عێراق بەدەست ئێمە نییە و ناتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین تەنها دەتوانین لە بانکەکانمانەوە دۆلار بە نرخی فەرمی دابین بکەین.

پێدانی ئاو بە خەڵكی هەولێر ئاسایی دەبێتەوە
پێت پێدانی ئاو بە خەڵكی هەولێر ئاسایی دەبێتەوە
دۆخی بەریتانیا ئاڵۆزتر دەبێت
دوات دۆخی بەریتانیا ئاڵۆزتر دەبێت
پەیوەنیدر