Inside Out 2 پشکی دیزنی بەرزکردەوە



کۆمپانیای واڵت دیزنی کە کاری بەرهەمهێنانی فیلمی ئەنیمی دەکات قازانجی ساڵانەی ئاشکراکرد و پشکەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە کۆمپانیای واڵت دیزنی بۆ بەرهەمهێنانی فیلم و دراما داهاتی ساڵی خۆی ئاشکراکرد و دەڵێت” زۆر لە چاوەڕوانییەکانمان زیاتر بوو”. دیزنی بە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشنی (Inside Out) پشکەکانی بەڕێژەی ٣٪ بەرکردەوە و قازانجەکانی کردە چەند هێندە.

هاوکات دیزنی بەرزبوونەوەی بڕی داهاتی لە مانگی نیسان تا مانگی حوزەیران ڕاگەیاند و وتی نزیکەی سێ هێندە بووە، چونکە خزمەتگوزارییەکانی ستریمینگ، لەوانە دیزنی پڵەس، هولو و ئی ئێس پی ئێن پڵەس، بۆ یەکەمجار قازانجیان تۆمارکردووە.

داتاکانی گروپی بۆرسەی لەندەن دەریخستووە کە قازانجی دەستکەوتوو بۆ هەر پشکێک بۆ چارەکی دارایی سێیەمی دیزنی 1.39 دۆلار بووە، کە زیاترە لە خەمڵاندنی شیکاران کە 1.19 دۆلار بووە. داهاتەکەی لەسەدا چوار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 23.2 ملیار دۆلار.

دیزنی یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی فیلمی ئەنیمی و چەندین فیلمی ناوازەی هەیە کە لەجیهاندا چەندین خەڵاتی بەنرخی بردۆتەوە.

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دواكەوتنی مووچە پەیوەندی بە تەوتین و لیستی مووچە هەیە
پێت پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دواكەوتنی مووچە پەیوەندی بە تەوتین و لیستی مووچە هەیە
شەڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان هەڵگیرسایەوە و ئەمریكا هێزەكانی خستە ئامادەباشییەوە
دوات شەڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان هەڵگیرسایەوە و ئەمریكا هێزەكانی خستە ئامادەباشییەوە
پەیوەندیدار