وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، بە ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری هاووڵاتییان و پیشەوەرانی هەرێمی کوردستان, وەرگرتنی باج ڕاگیرا.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی لەسەرە هاتووە، باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکان، سەمونخانە و نانەواخانەکان ڕاگیرا.