ئێران ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپەوە هەبێت



ئێران ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپەوە هەبێت و دەشڵێت، “ئەم تۆمەتانە بێ بنەمان”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتبارکردنی تارانی ڕەتکردەوە، بە دانانی پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتبارێکی پاکستانی بۆ دانانی پلانی تیرۆرکردنی کەسایەتییە سیاسییەکان لەسەر خاکی ئەمریکا، لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و وتیشی، “ئەم تۆمەتانە بێ بنەمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوونە کە ئەم شێوازە پێچەوانەی سیاسەتی حکومەتی ئێرانە بۆ تۆڵەکردنەوە و دادگاییکردنی بکوژی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دادی ئەمریکا هاووڵاتییەکی پاکستانی تۆمەتبار کرد، کە بانگەشەی ئەوە دەکات پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە، بۆ پلاندانی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکەی ئێستا و پێشووی ئەمریکا.

تۆمەتبارێك کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان کردووە، دەستگیركرا
پێت تۆمەتبارێك کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان کردووە، دەستگیركرا
هەناردەکردن لە سنەوە بۆ 18 وڵات زیادیکردووە
دوات هەناردەکردن لە سنەوە بۆ 18 وڵات زیادیکردووە
پەیوەندیدار