هەناردەکردن لە سنەوە بۆ 18 وڵات زیادیکردووە



چاودێری گومرگەکانی پارێزگەی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و 17 ملیۆن دۆلار کاڵایان بۆ 18 وڵات هەناردە کردووە.

فەرامەرز ئومێدی، چاودێری گومرگەکانی پاریزگەی کوردستان (سنە) ڕایگەیاند لە چوار مانگیڕابردوودا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گومرگەکانی کوردستان بە گشتی بڕی یەک ملیۆن و 792 هەزار و 806 تۆن بووە کە بەهاکەی زیاتر لە 2 ملیار و 17 ملیۆن و 696 هەزار دۆلار بووە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکە لە ڕووی کێشەوە بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی پاردا بە ڕێژەی ٪36  و لە ڕووی داراییشەوە 10٪ زیادیکردووە.

فەرامەرز ئومێدی وتیشی لە ئەو ماوەیەدا 525 هەزار و 276 تۆن جۆرەکانی کاڵا بە بڕی 248 ملیۆن و 99 هەزار و 155 دۆلار لە گومڕگەکانی پارێزگای سنەوە هەناردە کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە تەماتە، شووتی، جۆرەکانی ئایس کرێم، سێو، مریشک، هێلکە، شیری وشک لە ڕیزی پێشەوەی ئەو ماددەخۆراکییانە بوون کە لە سنەوە هەناردەکراون.

ئومیدی وتیشی: ئەو کاڵایانە بۆ 18 وڵات لەوانە عێڕاق، ئەفغانستان، سووریا، تورکیا، ئیمارات، قرقیزستان و هیند و ئیتالیا و قەتەر هەناردە کراون.

ئێران ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپەوە هەبێت
پێت ئێران ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپەوە هەبێت
سێ بوومەلەرزە باشووری تورکیایان هەژاند
دوات سێ بوومەلەرزە باشووری تورکیایان هەژاند
پەیوەندیدار