بە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەسەرەتا ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەکراوە.
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕایگەیاند، کە لە سەرەتا ساڵی ڕابردووە تا ئێستا، سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەکراوە.
عەمید میقداد میری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەکراوە، ھەروەھا ٥٠٠ بازرگانی دیکەی ماددەی ھۆشبەر بە زیندانیکردنی ھەتا ھەتایی سزا دراون.
ڕاشیگەیاند کە لە شەش مانگی ئەمساڵدا، ٩٦ کەس بە تۆمەتی سەختەکار و قاچاخچێتی دراو لە عێراق، دەستگیرکراون.