وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان:رێکاری یاسایی بەرامبەر قاسم شەشۆ دەگرینە بەر



وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی قسه‌كانی(قاسم شه‌شۆ) فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شنگال ده‌كه‌ن کە به‌رامبه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر کردوویەتی و ده‌شڵێن: “به‌ مافی خۆمانی ده‌زانین، كه‌ ڕێكاری یاسایی له‌م باره‌یه‌وه‌ بگرینه‌به‌ر”.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی قسه‌كانی ( قاسم شه‌شۆ) ده‌كه‌ین، كه‌ له‌میانی بۆنه‌یه‌كدا له‌شنگال، به‌رامبه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێغه‌مبه‌رمان (محەمەد-دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گوتویه‌تی، به‌ مافی خۆمانی ده‌زانین، كه‌ ڕێكاری یاسایی له‌م باره‌یه‌وه‌ بگرینه‌به‌ر”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە و دەڵێن، یه‌كێك له‌ شانازییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان، پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌،كوردانی ئێزیدی به‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش جینۆساید و ڕه‌فتاری نامرۆییان به‌سه‌رداھاتووه‌، ئه‌م ره‌فتاره‌ی تیرۆرستانی داعش كه‌ به‌رامبه‌ر ھه‌موو پێكھاته‌كان ئه‌نجامدراوه‌، پێچه‌وانه‌ی پره‌نسپیه‌ پیرۆزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئایینه‌كانی تره‌ و ھیچ كات كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و توندره‌وی و خراپه‌كاری له‌سه‌ر ھیچ ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ھه‌ژمار ناكرێت.

ده‌شڵێن: “ناكرێ به‌ بیانووی كرده‌وه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام بدرێت، چونكه‌ بێڕێزی به‌رامبه‌ر ئاینی ئیسلام و پیرۆزییه‌كان مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌ و ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌ له‌ ھه‌ر كه‌سێك بێت ڕێگه‌ پێدراو نییه‌، له‌پێناو یه‌كریزی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن ده‌بێت ھه‌موو لایه‌ك سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ بكه‌ین، كه‌ھه‌ستی موسوڵمانان یان ھه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بریندار بكات”.

پێشتر قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شنگال له‌ یادی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان له‌ 3ی‌ ئه‌م مانگه‌دا رایگه‌یاند”هەتا دینی محەمەد مابێت لەناوبردنی ئێزدییەكان كۆتایی نایەت”.

“سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکراوە”
پێت “سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکراوە”
ئەمشەو ئاوی ئیفراز سێ دەگاتەوە هەولێر
دوات ئەمشەو ئاوی ئیفراز سێ دەگاتەوە هەولێر
پەیوەنیدر