ئەمشەو ئاوی ئیفراز سێ دەگاتەوە هەولێر



بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، ئەمشەو کاتژمێر ٢:٠٠ی بەرەبەیان، ئاو لە تۆڕی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ دەگاتەوە سەنتەری شاری هەولێر.

رابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر رایگەیاند، لە ٤٠٪-ی دانیشتوانی هەولێر بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ بێ ئاو بوون، بەڵام ئەمشەو چاکدەکرێتەوە و 60 هەزار مەتر سێجا ئاو زیاد دەکات و بە هاووڵاتییان دەدرێت.

هۆکارى وەستانى پڕۆژەکە ئەوەبوو کارکردن لە بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە جۆری GRP لە نزیک ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ کە پێشتر شکابوو.

پرۆژەی ئاوی ئیفراز نزیکەی ٣٠٪ ی ئاوی هەولێر دابین دەکات، بە هۆکاری نۆژەنکردنەوەی یەکێک لە هێلەکانی، پەمپێکی سەرەکی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ ماوەی ٣٤ کاتژمێر ناردنی ئاو لە پرۆژەکە وەستێندرا ، بە چاککردنەوەی پەمپمە سەرەکیەی پرۆژەکە ٢٠٪ ی ئاو لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ زیاد دەکات و کە ٦٠ هەزار مەتر سێجا ئاو لە رێژەی ئاوی شاری هەولێر لەڕۆژێکدا زیاد دەکات، بەمەش کێشەی کەم ئاوی بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی شاری هەولێر چارەسەر دەکات.

وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان:رێکاری یاسایی بەرامبەر قاسم شەشۆ دەگرینە بەر
پێت وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان:رێکاری یاسایی بەرامبەر قاسم شەشۆ دەگرینە بەر
بەهجەت یەحیا گوڵ لە گوڵستانی بڵاوکردەوە
دوات بەهجەت یەحیا گوڵ لە گوڵستانی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار