فەرمانگەیەكی سلێمانی هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت



 

فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی هەلی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ 5 پسپۆڕی لە بنكەی ژینگەی بازیان ڕادەگەیەنێت.

فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ جێبەجێ كردنی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمانی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە سەبارەت بە كردنەوەی بنكەی ژینگەی بازیان سەر بە فەرمانگەی ژینگەی پاڕێزگای سلێمانی، فەرمانگەكەمان پێویستی بەم چەند پسپۆرییە هەیە بە مەبەستی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە بنكەی ژینگەی بازیان.

سەبارەت بە مەرجەكان ڕوونی كردۆتەوە:
١- پێویستە دانیشتوی قەزای بازیان و شارۆچكەكانی سەر بەقەزاكە بێت.
٢- هەڵگری بروانامەی بەكالۆریۆس بێت.
٣- ئارەزووی كاركردن و خزمەت كردنی ژینگەی تێدابێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پسپۆرییەكان بریتین لە: “٢ هەڵگری بروانامەی زانستی ژینگەیی یان ئەندازیاری ژینگەیی، ١ ئەندازیاری میكانیك، ١ پسپۆڕی كارگێڕی، ١ ئەندازیاری باخداری”.

فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، دوا دەرفەت بۆ وەرگرتنی سیڤییەكان ڕۆژی سێ شەممەیە ڕێكەوتی (١٣-٨-٢٠٢٤) و شوێنی وەرگرتنی سیڤی لە فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانیە (نزیک نەخۆشخانەی شۆرش_ سەروو مزگەوتی نزا).

شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنییە دیاریکرا
پێت شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنییە دیاریکرا
كارتی نیشتمانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
دوات كارتی نیشتمانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
پەیوەنیدر