بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ئەوانەی بەرواری وەرگرتنەوەی كارتەكەیان تاوەكو 31ی تەمموزە سەردانی فەرمانگەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داواکارین لەو ھاووڵاتیانەی بەرواری وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانیەکانیان تاكو (٣١ / ٧ /٢٠٢٤)ە كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و بەرواری وەرگرتنەوە واتا
(تاریخ إستلام) لە ژێر وەسڵەكە نوسراوە.
ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژانە لە یەک شەممە وە تا پێنج شەممە له كاتژمێر ( ٢ )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( ٦ )ی ئێوارە دهتوانن سهردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانیەکانیان.
سەبارەت بە پێداویستییەكانی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی ڕوونی كردۆتەوە، “پێویستە هاووڵاتی پێناسی باری شارستانی و وهسڵی وهرگرتنهوهی كارتی نیشتیمانی پێبێت و ناوی ئەو کەسەی، کە تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە”.