چەند بڕیارێك دەربارەی مۆلیدە ئەهلییەكان دەركرا



ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلیەکانی شاری هەولێر، چەند بڕیارێكی دەرکرد و ڕایگەیاند، پێویستە لەمەودوا سەرجەم مۆلیدەکانی ناو شاری هەولێر پێوەی پابەندبن.

ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لە ڕاگەیانراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر راسپاردەی پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، ئەمڕۆ لە بارەگای ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلیەکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ناو شاری هەولێر.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیاریان داوە، كە دەبێت سەرجەم مۆلیدەكان دەفتەر دابنێن لەگەڵ ژمارەی مۆڵەت و کاتم کردن و نەهێشتنی دوکەڵ.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت سرکێت گۆڕین بە ئارەزووی هاوڵاتییان بێت و نابێت ڤۆڵتییە لە 200 کەمتر بێت و پێویستە گازوایلی باش و کواڵیتی بەرز بەکاربهێندرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارێزگاری هەولێر ژمارەیەك بڕیاری دەركرد بۆ پاراستنی ژینگەی شارەكە و تەندروستی هاووڵاتیان، كە تیایدا زیاتر لە 130 پاڵێوگەی نایاسایی بڕیاری داخستنیان درا.

كارتی نیشتمانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
پێت كارتی نیشتمانی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
حەسەن نەسروڵڵا: وەڵامی ئێمە دێت
دوات حەسەن نەسروڵڵا: وەڵامی ئێمە دێت
پەیوەنیدر