حەسەن نەسروڵڵا: وەڵامی ئێمە دێت



ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕایدەگەیەنێت، بەم زووانە وەڵامیان دەبێت و دواکەوتنی وەڵامدانەوە بەشێکە لە سزای ئیسڕائیل و دەشڵێت: قسەكانی ئەمریكا بۆ دەوڵەتی فەلەستینی درۆ و دووڕووییە.

حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ماوەی 31 ساڵە هیچ پێشكەوتنێك لە ڕێككەوتنی “ئۆسلۆ” بەرەوپێش نەچووە و قسەكانی ئەمریكا بۆ دەوڵەتی فەلەستینی درۆ و دووڕووییە.

ڕاشیگەیاندووە، لەچوارچێوەی قسەكان دەربارەی وەڵامدانەوەی ئێران یان حزبوڵڵا یان یەمەن یان بەشێوەی یەك بەرەیی، ئەوە ئەمریكا و وەزارەتی بەرگرییەكە و هێزەكانی ڕاستەوخۆ دەكەونە بەرگری لە ئیسڕائیل و ئەوەشیان بە ئاشكرا وتووە، بەڵام “”وەڵامی ئێمە دێت ان شا‌واللە، یان بە تەنیا یان لەگەڵ میحوەر”.

وتیشی، “لەوانەیە ئێمە بە تەنیا وەڵام بدەینەوە، یان ڕەنگە وەک بەشێک لە وەڵامێکی گشتگیر لە میحوەرەکەوە وەڵام بدەینەوە، چونكە ئەوە ئیسڕائیلییەكانن شەڕیان لەگەڵ لوبنان و ئێران هەڵبژارد”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێران پابەندە بە وەڵامدانەوەی تیرۆرکردنی فەرماندە ئیسماعیل هانیە، حزبوڵڵا پابەندە بە وەڵامدانەوەی شەهیدکردنی فەرماندە فواد شوکر، یەمەنیش پابەندە بە وەڵامدانەوە”.

ئاشكراشی كرد، دواکەوتنی وەڵامدانەوە بەشێکە لە سزای ئیسڕائیل و لە نیو كاتژمێردا دەتوانین کارگەکانیان لە باکور لەناوببەین”.

نەسروڵڵا ڕوونیشی كردەوە، بۆ ماوەی ٧٥ ساڵ ئێمە بووین کە ئاوارە دەکراین و ئەوانیش لە کۆلۆنیەکانیان دەمانەوە ماڵەکانمان ڕووخێندرا لە کاتێکدا ماڵەکانیان مابووەوە، کارگەکانمان وێران بوون و کارگەکانیان مانەوە، فڕۆکەخانەی بەیروت وەستابوو، بەڵام فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن نەوەستا، ئەمە هەمووی ئەمڕۆ گۆڕاوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئیسرائیل بەبێ ڕێسا و هێڵی سوور شەڕ دەکات و ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە سەرکەوتنی ئەرکێکی ئەخلاقی و ئایینییە.

دەشڵێت: داوامان لە بەرەی خۆڕاگری لە یەمەن و لوبنان و عێراق کرد بەردەوام بن لە کارکردن.

چەند بڕیارێك دەربارەی مۆلیدە ئەهلییەكان دەركرا
پێت چەند بڕیارێك دەربارەی مۆلیدە ئەهلییەكان دەركرا
باڵۆنی دابەزاندنی کێش لەبازاڕەکان ڕادەکێشرێتەوە
دوات باڵۆنی دابەزاندنی کێش لەبازاڕەکان ڕادەکێشرێتەوە
پەیوەندیدار