ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم بەردەوام دەبن



وەزارەتی بەرگریی تورکیا، چەند وێنەیەکی ناوچەی چنگی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، و نووسیوویەتی” ئێمە لەو جێگەیەین کە دەوترێت ناتوانرێت دەستی پێی بگات”.

لەبڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، “کۆماندۆکانمان لە شوێنێکدا هەن کە دەگوترێت ناتوانرێت دەست پێیبگات، بەردەوامن لەسەر چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین”.

ئاماژەی بەوەشداوە، : سوپای تورکیا لە ناوچەکانی گارا و خواکورک لە باکووری عێراق بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان و پێداگرانە درێژەیان هەیە.

جێی باسە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە لەناوچەی گارەی سەر بە پارێزگای دهۆک هەزاران دۆنم زەوی و پوش و پاوانی جووتیاران سووتان و زیانیکی ژینگەیی زۆری بە سروشت و زەوی و زاری جوتیارانی ئەو ناوچانە گەیاندووە، هاوکات بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە میدیای سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان( پەکەکە) لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردۆتەوە، وادەردەکەوێت کە سوپای تورکیا هەزاران داری ئەو ناوچەیەی بریوەتەوە و لەڕێگەی بارهەڵگرەوە دەینێرێتەوە بۆ تورکیا.

باڵۆنی دابەزاندنی کێش لەبازاڕەکان ڕادەکێشرێتەوە
پێت باڵۆنی دابەزاندنی کێش لەبازاڕەکان ڕادەکێشرێتەوە
ڕێككەوتن لەسەر پارێزگاری كەركوك ئاشكراكرا
دوات ڕێككەوتن لەسەر پارێزگاری كەركوك ئاشكراكرا
پەیوەندیدار