بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ سەرجەم وارس و کەس و کاری ئەنفالکراوان ئاگادار دەکاتەوە کۆدی بایۆمەتری بکەن.
لە ئاگادارییەکدا قائیمقامیەتی قەزای چەمچەمال ئاماژەی بەوەکرد، کەس و کار و وارسی شەهیدانی سەنگەر و ئەنفالکراوان و شەهیدانی هاوولاتی دەکاتەوە، بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بکەن بەمەبەستی دەرهێنانی بایۆمەتری.
جەختیشیکردۆتەوە، ئەو کەسانەی کۆدی بایۆمەترییان نییە دەبێت لەماوەی یەک مانگدا سەرجەمیان کۆدی بایۆمەترییان بۆ بکرێت ئەگەر نا بۆ مانگی داهاتووتر مووچەکانیان رادەگیرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 6ڕۆژ لەمانگی ئاب تێپەڕیوە و هێستا بەغدا مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆران-ی نەناردووە و یەکێک لە گرفتەکانی بەردەم نەناردنی مووچە نەبوونی بایۆمەتری هەندێک ناوی نێو لیستی مووچەی فەرمانبەرانە، و بەغدا داوای تەواوی زانیاری و کارتی بایۆمەتری هەموو مووچەخۆران دەکات.