“نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار ئەنجامدرا”



تەندروستی سلێمانی لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ منداڵێک ڕایگەیاند، دەسکەوت بریتیە لە یارمەتی دانی منداڵێکی سێ ساڵان کە بە دەست ئازارەوە دەیناڵاند، نەشتەرگەرییەکی 15 بۆ 18 ملیۆنی بە 600 هەزار بۆ ئەنجامدرا.

تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، منداڵێک بە ئازارەوە دەیناڵاند بەهۆی گەشەنەکردنی بەشێکی شویلگەی، کە بەهەڵکشانی تەمەنی چارەسەرکردنی زۆر قورس دەبوو وە نان خواردن و قسەکردنیشی تەواو بەئازار دەبوو.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی چارەسەرکردنەکەی پێویستی بە ئامێرێکی تایبەت بوو بۆی دابنرێت کە تەنها لەدەرەوەی وڵات هەبوو وە نرخی لەنێوان حەوت هەزار بۆ نۆ هەزار دۆلار دەخەمڵێنرا کە کۆی پرۆسەکە زیاد لە ١٥ ملیۆن بۆ ١٨ ملیۆن دیناری عێراقی دەکرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەی سوتاوی نەشتەرگەری جوانکاری شاری سلێمانی لە هۆبەی سۆمەرلاد بۆ ناڕێکی لێو و مەڵاشوو کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانە، ئەنجامدرا.

ڕاشیگەیاند، یەکێک لە جوانترین داهێنان و کارەکان کرا بۆ ئەم چارەخوازە، کە یەکەمین جارە کارێکی وابکرێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە تەواوی دروسیکردن و دانانی لەلایەن پزیشکان و تیمی بەشی نەشتەرگەری ئەنجامدراوە بەتێچوی تەنها ٦٠٠ هەزار دینار.

 

ئێران لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی 300 کەسی لەسێدارە داوە
پێت ئێران لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی 300 کەسی لەسێدارە داوە
سەرۆکی بەنگلادیش، پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە
دوات سەرۆکی بەنگلادیش، پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە
پەیوەندیدار