هێشتا وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو نەکراوە



هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو نەکردووە و بەرپرسێکی وەزارەتەکەش بە پەرلەمانتارێکی کوردی ڕاگەیاندووە، کاتی دەوێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمووز تەواو نەکردووە و کاری لەسەر دەکرێت.

ئەوەشی لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاوکردەوە کە وردبینییەکە کاتی زیاتری پێدەچێت.

سۆران عومەر ڕاشیگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران کردووە، وردبینییەکەی تەواو کردووە، لەوبارەوە راپۆرتێکی داوەتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تێیدا سەرنج و تێبینییەکانی خۆی جێگیر و روونکردووەتەوە.

کۆتایی مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.

نەوزاد شێخ کامیل: گۆڕانکاریی لە بەشەخۆراکی مانگانەدا دەکرێت
پێت نەوزاد شێخ کامیل: گۆڕانکاریی لە بەشەخۆراکی مانگانەدا دەکرێت
ملیارێک و 148 ملیۆن بۆ 9 پۆژەی سلێمانی خەرج دەکرێت
دوات ملیارێک و 148 ملیۆن بۆ 9 پۆژەی سلێمانی خەرج دەکرێت
پەیوەنیدر