لیستی خانەوادە دەوڵەمەندە عەرەبییەكان بڵاودەكرێتەوە



گۆڤاری “فۆربس”، لیستی پێنج خانەوادە هەرە دەوڵەمەندە عەرەبییەكان بۆ ساڵی 2022 بڵاودەكاتەوە، خانەوادەی ساوێرسی میسریش لە پلەی یەكەمی هەرە دەوڵەمەندەكانی عەرەبدا ناوی هاتووە.


بەپێی لێكدانەوەكانی فۆربس بۆ لیستی ساڵانەی ملیاردێرەكان، كۆی گشتی سامانی خانەوادەی ساوێرس گەیشتۆتە ١١.٢ ملیار دۆلار و لە ١١ی ئاداری ٢٠٢٢وە تا تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

خانەوادەی میقاتی لوبنان (نەجیب میقاتی سەرۆكی حكومەت و تەهای برای) لە پلەی دووەمدایە لە چوارچێوەی لیستی خانەوادە هەرەدەوڵەمەندەكانی ناوچەكە و كۆی گشتی سامانەكەی دەگاتە ٥.٦ ملیار دۆلار، ئەمیش لەماوەی نزیكەی نۆ مانگدا بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار سامانەكەی كەمیكردووە.

خانەوادەی مەنسوری میسریش لە پلەی سێیەمدایە و پارێزگاری لە سامانەكەی كردووە كە دەگاتە ٥.١ ملیار دۆلار، لەكاتێكدا ئەسعەد ربراب-ی جەزائیری و خانەوادەكەی لە هەمان پلەدایەن لە پۆلێنەكەدا و هەمان بڕە سامانيان هەیە.

لە پلەی پێنجەمیشدا خانەوادەی حەریری لوبنانییە كە سامانەكەی دەگاتە ٤.٧ ملیار دۆلار.

بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن گۆڤاری “فۆربس”ەوە بڵاوكراوەتەوە، دەردەكەوێت، هەرە دەوڵەمەندەكانی ناوچەكە لەو وڵاتانەدان كە ئابورییەكی لاوازییان هەیە و گەلەكانیان بەدەست هەژاریی و نەدارییەوە دەناڵێنن.

میسر لەگەڵ ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی ١٠٠ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، خەڵكەكەی لە بارێكی ئابوری نالەباردا دەژی و داهاتی ساڵانەی تاك ٣٠ هەزار جونەیهی میسری تێناپەڕێنیت، وڵاتی لوبنانیش بۆ چەند ساڵێك دەچێت بەدەست تەنگژەیەكی ئابووری ناقۆڵاوە گیرۆدەیە و بانكەكانی دووچاری مایەپوچی بۆتەوە، دراوی وڵاتەكەش (لیرەی لوبنانی)، لە بەرامبەر دۆلاردا خۆی لە لاوازترین ئاستدا بینیوەتەوە.

 

كێ‌ دەتوانێت “پاسەوانی پارەكانی عێراق” بۆ 400 ملیارەكە ڕازی بكات؟
پێت كێ‌ دەتوانێت “پاسەوانی پارەكانی عێراق” بۆ 400 ملیارەكە ڕازی بكات؟
ڕاپۆرتێك دەربارەی شەپۆلی نوێی بەفر و باران بڵاودەكرێتەوە
دوات ڕاپۆرتێك دەربارەی شەپۆلی نوێی بەفر و باران بڵاودەكرێتەوە
پەیوەنیدر