ئاسایشی هەولێر بۆ هاووڵاتییان: وەڵامی ئەو پەیوەندییانە مەدەنەوە کە داوای ژمارەی نهێنیتان لێدەکەن



ئاسایشی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات، وەڵامی ئەو پەیوەندییانە نەدەنەوە کە داوای ژمارەی نهێنییان لێدەکەن، چونکە دەستبەسەر هەژمارەکانیاندا دەگیرێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: چەند ژمارە مۆبایلێکی وڵاتانی بیانی لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ‘وەتس ئەپ’ بەناوی هەلی کار و قازانجکردن و کۆمپانیای بیانی کورتەنامە بۆ هاووڵاتییان دەنێرن و دوای ئەوەی کە لەگەڵیان دەکەونە پەیوەندی، داوای ژمارەی نهێنی/کۆدێک دەکەن کە بۆ ژمارەکەت هاتووە و لەگەڵ پێدانی ئەو ژمارەی نهێنی/کۆدە، راستەوخۆ دەستبەسەر سەرجەم هەژمارەکانتدا دەگرن کە لەسەر ژمارە مۆبایلەکەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دانراوە.

دەشڵێت، ئەو کەسانە دواتر لە بەرامبەر گەڕانەوەی هەژمارەکەتدا داوای بڕێکی زۆر پارەدەکەن.

ئاسایشی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەهیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو جۆرە پەیوەندیانە نەدەنەوە و “هەر ژمارەیەکی نهێنی/کۆدێک بۆ ژمارە مۆبایلەکەتان هات بۆ هیچ کەسی مەنێرن بۆ ئەوەی هەژمارەکانتان پارێزراوبێت”.

بۆچی خەڵک لە میدیا دوور دەکەوێتەوە؟
پێت بۆچی خەڵک لە میدیا دوور دەکەوێتەوە؟
قوباد تاڵەبانی بۆ مامۆستایانی ئاینی: هاندەری لایەنەكان بن بۆ یەكڕیزیی ناو ماڵی كورد
دوات قوباد تاڵەبانی بۆ مامۆستایانی ئاینی: هاندەری لایەنەكان بن بۆ یەكڕیزیی ناو ماڵی كورد
پەیوەندیدار