سودانی بڕیاریدا ٤٠ هەزار فەرمانبەری نوێ‌ دابمەزرێنرێن



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاژەی دامەزراندنی نزیكەی ٤٠ هەزار فەرمانبەری بۆ سەرجەم وەزارەت و دەستەكان پەسەند كرد و بڕیاریشیدا سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی كۆبووەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار دراوە بە پەسەند كردنی ڕاژەی دامەزراندنی ٣٩ هەزار و ٦١٨ فەرمانبەران بۆ سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی دەوڵەت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕەزامەندی دراوە تاوەكو وەزارەتی دارایی پلەی وەزیفی نوێ‌ بهێنێتە كایەوە لەچوارچێوەی بودجەی فەرمانگەكان بۆ بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پیێش ٢- ١٠- ٢٠١٩ لە چوارچێوەی بودجەی بەكاربردن.

لای خۆشیەوە، عودەی عەواد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی داوە لەسەر بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان، كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە وردبینی كراوە و پەسەند كراوە.

هاوكات، ئەنجوومەنی دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، سەرجەم پاسەوانانی دادوەری، كە بە گرێبەست كاریان كردووە دەكرێن بە هەمیشەیی.

 

بەپێی چەند پێوەرێک پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
پێت بەپێی چەند پێوەرێک پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
عیراق، دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی خانەنشینان دەستپێدەكات
دوات عیراق، دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی خانەنشینان دەستپێدەكات
پەیوەنیدر