پۆلیسی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەنگۆی تەقەكردن و برینداربوونی دوو هاووڵاتی لەلایەن ئەفسەرێكی هێزەكانی كۆماندۆوە ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو هیچ ڕووداوێكی تەقەكرن تۆمار نەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو لەچەند ماڵپەڕ و پەیجێکی سۆشیال میدیا و کەناڵی تەلەفیزیۆنییەوە هەواڵی ڕووداوێکی تەقەکردن و بریندارکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن ئەفسەرێکی هێزەکانی کۆماندۆوە لەگەڕەکی زێڕینۆکی شاری سلێمانی بڵاوکرایەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتیمان وەک ئەرکی سەر شانی خۆی، بە پێویستی دەزانێت هاووڵاتیان دڵنیا بکاتەوە، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت، شەوی ڕابردوو هیچ جۆرە ڕووداوێکی تەقەکردن و برینداربوون بەفیشەک لەسنووری بەش و بنکەکانمان ڕووینەداوە و تۆمارنەکراوە.

 

پارێزگایەكی عێراق هۆكاری زۆربوونی شێرپەنجە ئاشكرادەكات
پێت پارێزگایەكی عێراق هۆكاری زۆربوونی شێرپەنجە ئاشكرادەكات
شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت
دوات شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت
پەیوەندیدار