شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت



شەپۆلێكی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: شەپۆلەكە كورتخایەن دەبێت، بەڵام پێویستە هاووڵاتیان ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن بەهۆی زۆری تیشكی سەروو وەنەوشەیی.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “لە ئەمڕۆوە دوو شەممە بەهۆی زیادبوونی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی گەرمیی وەرزی زەریای هیندی و كشانەوەی ئەو بارستە هەوا فێنكەی خۆرهەڵاتی ئەوروپا، كە ماوەیەك بوو كارتێكەر بوو لەسەر ناوچەكانمان، پلەكانی گەرمی یەك تا سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بە یەك بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە لە زۆرینەی ناوچەكان بەهۆی كەمبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی گەرمیی زەریای هیندی.

وتیشی، “ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی، بەهۆی زیادبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی گەرمیی زەریای هیندی لە زۆربەی ناوچەكان پلەكانی گەرمی بە یەك بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە”.

ئەو شارەزایەی كەشناسی هۆشداری ئەوەش دەدات، “ڕێنمایی دەدەمە هاووڵاتیانیش ئەو چەند ڕۆژەی دێت لەم هەفتەیە تیشکی سەرو وەنەوشەیی زۆر دەبێت بەتایبەت لە كاتژمێر 11 ی نیوەڕۆوە بۆ 4 ی عەسر، بۆیە لەوکاتەنەدا خۆتان مەدەن بەر تیشکی خۆر، چونکە زیانی هەیە بۆ چاو و پێست ئەوانەشی دێنە دەرەوە یان ئیشیان لەدەرەوە هەیە پێویستە عەینەک و کوڵاو و چەتر یان دەرمانی دژەخۆر بەکاربێنن “.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێت پۆلیسی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
وەزارەتی بازرگانی هەرێم بۆ دابەشكردنی سەبەتەی بەشەخۆراك بڕیاریدا
دوات وەزارەتی بازرگانی هەرێم بۆ دابەشكردنی سەبەتەی بەشەخۆراك بڕیاریدا
پەیوەنیدر