وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، “پشتیوانی رێکارەکانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ داخستنی پاڵاوگەی نایاساییەکان” دەكات و ڕایدەگەیەنێت، تەنها سێ‌ پاڵاوگەمۆڵەتی فەرمییان هەیە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هه‌رێم له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ پاراستنی ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتییان پشتگیری لە رێکارەکانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ داخستنی پاڵاوتگەی نایاساییەکان دەکات، کە بە بێ مۆڵەتی وەزارەت و لە دەرەوەی ڕێنماییەکان دامەزراون.

ڕاشیگەیاندووە، جگە لە هەرسێ پاڵاوتگەی كار، لاناز و قەیوان مۆڵەتیان بە هیچ پاڵاوتگەیەكی دیكە نەداوە، ئەوانیش بەپێی مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت كار دەكەن، پێدانی مۆڵەت بە پاڵاوتگەکان لە ڕێگەی وەزارەت و پابەندبون بە رێنماییەکان دەبێت، یەکێک لەوانە پێوەرەکانی پاراستنی ژینگەیە، کە لایەنی ژینگەیی بەشی هەرە گرنگی ڕێنماییەكانە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان بە نووسراوی فەرمی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی ئاگادار کردۆتەوە پێویستە رێکاری یاسایی بۆ پابەندکردنی مۆلیدەكانی كارەبا و بەكارهێنانی گازی كوالێتی باش بە پێی خەسڵەتەكانی پەسەندكراوی وەزارەت بگیرێتە بەر و بۆ ڕێگری لە ساخكردنەوەی بەرهەمی نایاسایی و خراپی پاڵاوتگەكانیش داوا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان کراوە تاقیگە نایاساییەکان دابخەن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان جەختیشی كردۆتەوە، “بۆ داخستنی سەرجەم پاڵاوتگە نایاساییەکان ئامادەی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانە”.

پارێزگای هەولێر: دەست بە ئاوەوە بگرن 34 كاتژمێر پڕۆژەی ئیفراز3 ڕادەگیرێت
پێت پارێزگای هەولێر: دەست بە ئاوەوە بگرن 34 كاتژمێر پڕۆژەی ئیفراز3 ڕادەگیرێت
بارزانی: چەند هێزێکی نایاسایی ڕێگرن لە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال
دوات بارزانی: چەند هێزێکی نایاسایی ڕێگرن لە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال
پەیوەنیدر