گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان شارەکانی ھەرێم ڕاگیرا



کارتی زانیاریی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان شارەکانی ھەرێمی کوردستان ڕاگیراوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان، گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شارەکانی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم ئیدارە سەربەخۆکان و شارۆچکە و شارەدێکان بۆ سەنتەری شاری سلێمانی ڕاگیراوە.

کارتی زانیاریی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی نوسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نەکەن و لە کاتی کردنەوەی گواستنەوەی مامەڵە ئاگاداریان دەکەنەوە.

سەلامی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
پێت سەلامی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
تەنها داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بەس نییە
دوات تەنها داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بەس نییە
پەیوەندیدار