تۆمەتبارێک بە هۆی تەقەکردن لە هاووڵاتییەک دەستگیرکرا



پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک لەسەر تەقەکردن لە هاووڵاتییەک دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، تۆمەتبارێكیان لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک دەستگیرکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد”.

ڕوونیشیکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووە.

پۆلیس ڕایگەیاند، ئێستا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

نەخۆشی ترسناک لە ئاوەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە
پێت نەخۆشی ترسناک لە ئاوەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە
ڤایرۆس لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت
دوات ڤایرۆس لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت
پەیوەندیدار