ڤایرۆس لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت



نزیکەی ١٠ ڕۆژ دەبێت نرخی مریشک دابەزیوە، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكانیش هۆکارەکەی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد ئاراس، مریشکفرۆش بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، “ماوەی هەفتەیەک زیاترە نرخی مریشک جێگیربووە و بە نزیکەی سێ هەزار دینار دەفرۆشرێت”.

لەبارەی دابەزینی نرخی مریشکەوە، نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، مریشک لەناو هۆڵەکان بە ٢٥٠٠ بۆ ٢٦٠٠ دینار فرۆشراوە، کە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەکان دابەزیون، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس لەناو هۆڵی پەلەوەرەکان.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە خاوەنی کێڵگەکان زیانێکی بەرچاوییان بەرکەوتووە، خاوەنی هۆڵی مریشک هەیە لە ٢٤ کاتژمێردا سێ هەزار مریشکی مرداربووەتەوە.

نازم عەبدوڵا ڕاشیگەیاند، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوامبێت خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان ماندەگرن، جوجک ناخاتەوە ناو هۆڵەکان و دووبارە مریشک لەسەر هاووڵاتییان گران دەبێت.

سەبارەت بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە وتی، هەموو ساڵێک لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی ڕێژەی شێ بە شێوەیەکی توند تر دەردەکەوێت، بەڵام خۆشبەختانە ئەم ڤایرۆسە لەسەر هاووڵاتییان هیچ زەرەر و زیانێکی نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ڤایرۆسە لە وڵاتە ئەوروپییەکان لە ڕێگەی ڤاکسینێکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، بەڵام وێڕای ئەوەی چەندین جار داوامانکردووە لە هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڤاکسینێکمان بۆ دابین ناکرێت.

تۆمەتبارێک بە هۆی تەقەکردن لە هاووڵاتییەک دەستگیرکرا
پێت تۆمەتبارێک بە هۆی تەقەکردن لە هاووڵاتییەک دەستگیرکرا
دوو کەس بەتۆمەتی سووتاندنی 250 دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکران
دوات دوو کەس بەتۆمەتی سووتاندنی 250 دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکران
پەیوەندیدار