نرخی دۆلار بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبۆوە





سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر دیناری عیراقی، بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبۆوە.


بەپێی زانیارییەكان، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكایی لە بۆرسەكانی كیفاح و حارسیە لە بەغدای پایتەخت گەیشتە ١٥٥ هەزار دینار، نرخی كڕینەوەی ١٠٠ دۆلاریش بە ١٥٤ هەزار دینار بوو.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە نزیكەی ١٦٠ هەزار دینار، بەڵام دواتر نرخەكەی دابەزی، لەكاتێكدا حكومەت بەڵێنیدا نرخی خەرجی دۆلار كۆنترۆڵ بكات و بیگێڕێتەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی كە ١٤٥ هەزار دینارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێك.

 

کەس لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ناپرسێت
پێت کەس لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ناپرسێت
داهاتی مانگێكی نەوتی عێراق ٧ ملیار دۆلاری تێپەڕاند
دوات داهاتی مانگێكی نەوتی عێراق ٧ ملیار دۆلاری تێپەڕاند
پەیوەندیدار