بەهۆی بڕانی کارەباوە دابەشکردنی ئاو لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی رادەگیرێت



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بڕانی کارەباوە دابەشکردنی ئاو لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی رادەگیرێت، ئێستا تیمی صیانەی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چاکردنەوەی ئەو گرفتەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”بەهۆی بڕانی چەند جارەی کارەبا لە دوێنێوەو ئەمڕۆش تا ئەم کاتەش لە پڕۆژەکانی دابەشکردنی ئاو زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بەتایبەت گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و کوردسات و هەواری شار بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دابەشکردنی ئاو دوا دەکەوێت”.

دەشڵێت:”هیوادارین بەزووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەربێت و ئاو بگەیەنینەوە هاووڵاتییان بۆ ئەوەی لەم وەرزی گەرمایە هاووڵاتییان توشی کەم ئاوی نەبن، ئێستاش تیمی صیانەی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چاکردنەوەی ئەو گرفتەن هیوادارین بەزووترین کات چارەسەر ببێت.

ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمی ئیسرائیل: هێرشەکانی ئێران و حزب*وڵڵا چەند ڕۆژێک دەخایەنێت
پێت ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمی ئیسرائیل: هێرشەکانی ئێران و حزب*وڵڵا چەند ڕۆژێک دەخایەنێت
پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ سودانی
دوات پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ سودانی
پەیوەندیدار