پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ سودانی



وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کە وڵاتەکەی رۆڵی خۆی بگێڕێت له‌ڕێگریكردن له‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایش و له‌به‌رامبه‌ریشدا سودانی جه‌ختیكرده‌وه‌، به‌رگرتن له‌په‌ره‌سه‌ندنی روداوه‌كان ته‌نها به‌راگرتنی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر غه‌*ززه‌ ده‌بێت.

لە راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا هاتووە کە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی ئابی ٢٠٢٤، محه‌مه‌د شیاع سودانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ پێگه‌یشت، له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تی و ڕۆڵی عێراق كرد له‌ به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و ڕێگریكردن له‌ به‌رده‌وامبونی ڕوداوه‌كانی ئێستا و په‌ره‌سه‌ندنیان كرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دڵنیایی دایه‌ ئه‌نتۆنی بلینكن كه‌ پێشگرتن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ ته‌نیا به‌نده‌ به‌ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ و ڕێگریكردن له‌ فراوانبونی هێرشه‌كان بۆسه‌ر لوبنان و ڕاگرتنی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ و حكومه‌ته‌كه‌ی و به‌رگرتن له‌ هێرشی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری زایۆنیستی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و كۆتاییهێنان پێشێلكارییه‌ دوباره‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و هه‌وڵه‌كانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ململانێ و فراوانكردنی بازنه‌ی قه‌یرانه‌كان.

هەروەها ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خواستی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆئه‌وه‌ی عێراق ڕۆڵ بگێڕێت له‌ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ و ڕێگریكردن له‌ په‌ره‌سه‌ندن له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ جیاجیاكانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ درێژه‌دان به‌ هه‌وڵه‌كانی عێراق ده‌بێت بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیریی و ئاشتی ناوچه‌كه‌.

بەهۆی بڕانی کارەباوە دابەشکردنی ئاو لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی رادەگیرێت
پێت بەهۆی بڕانی کارەباوە دابەشکردنی ئاو لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی رادەگیرێت
توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن درەنگتر پیردەبن
دوات توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن درەنگتر پیردەبن
پەیوەنیدر