توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن درەنگتر پیردەبن



ناوەندی خۆپاراستنی ستانفۆرد بۆ توێژینەوە (sprc) لە تویژینەوەیەکدا دەڵێت: ئەو کەسانەی کە سیستمی خواردنی سەوزە و میوەکان و بەشێک لە دانەوێڵەکان پەیڕە و دەکەن جەستەیان درەنگ پیردەبێت.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە ئەو کەسانەی ئەو سیستمی خۆراکییە پەیڕەودەکەن تەمەنی بایۆلۆژیی جەستەیان درێژدەبێتەوە و درەنگتر نیشانەکانی پیریان لێ دەردەکەوێت.

توێژەران پشکنینی بۆماوەیی DNAـیان بۆ بەشداربووانی ئەو سیستمە کردووە وبۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی دوو مانگ لەسەر سیستمەکە بەردەوامبوون، پیربوونی دڵ، جگەر و سیستمی سووتانی چەوریییان هێواشتر بووە بەراورد بەو کەسانەی کە هیچ سیستمێکیان لە خواردنیاندا رەچاو نەکردووە.

بە گوێرەی کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی، ڤێجیتریان سیستمێکی خۆراکی رووەکییە، ئەو کەسانەی ئەم سیستمە پەیڕەو دەکەن ئەم خواردنانە ناخۆن (گۆشت، شیرەمەنییەکان، هەنگوین، هێلکە)

پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ سودانی
پێت پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ سودانی
شارەوانی سلێمانی: شاخی گۆیژە ناکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبوون
دوات شارەوانی سلێمانی: شاخی گۆیژە ناکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبوون
پەیوەندیدار