شارەوانی سلێمانی: شاخی گۆیژە ناکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبوون



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رەتیدەکاتەوە کە شاخی گۆیژە بکرێتە پرۆژەی نیشتەجێبوون و دەڵێت:”ئەو دەنگۆیانەی کە باسی لێوە دەکرێت هیچ بنەمایەکی ڕاستی و دروستی نییە”.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”چەند ڕۆژێکە لەدوای سوتانی بەشێک لە شاخی گۆیژە، هەندێک پەیج و ڕاگەیاندنی نافەرمی باس لە ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون ئەکەن لە سەر ئەو شاخە و دامێنی شاخەکە کە دارستانی فەرمیە و ساڵانە خزمەت ئەکرێت.

شارەوانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:”هیچ پلان و بڕیارێک لەئارادا نییە بۆ ئەنجامدانی (پڕۆژەی نیشتەجێبوون) لە شاخی گۆیژە”، ئەو دەنگۆیانەی کە باسی لێوە دەکرێت هیچ بنەمایەکی ڕاستی و دروستی نییە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند ئاگرێك لە شاخی گۆیژە كەوتنەوە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری دارستانی گۆیژە سووتا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٤، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش بەدواداچوونی لایەنە پەیوەندیدار و ئەمنییەكانی شاری سلێمانی، سەرەنجام توانرا كەسێك دەستگیربكرێت، كە تۆمەتبارە بە سووتانی شاخی گویژە.

توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن درەنگتر پیردەبن
پێت توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن درەنگتر پیردەبن
نزیکەی سێ کیلۆ گرێ لە منداڵدانی ژنێک دەرهێنرا
دوات نزیکەی سێ کیلۆ گرێ لە منداڵدانی ژنێک دەرهێنرا
پەیوەندیدار