10 راستی گرنگ لەبارەی شیردانی سروشتی



شیردانی سروشتی یەکێکە لە باشترین و کاریگەرترین رێگەکان بۆ تەندروست هێشتنەوەی کۆرپە و مانەوەی لە ژیاندا.

بەگوێرەی وتەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەگەر کۆرپە لەماوەی کاژێری یەکەمی لەدایکبوون شیری دایکی پێبدرێت و دواتر بەردەوامبێت لە خواردنی شیر وەکو تاکە خۆراک تا مانگی شەشەمی تەمەن، هەروەها لە دوای ئەو مانگە لەگەڵ خۆراکەکانی دیکە شیری دایک بە کۆرپە بدرێت تاکو تەمەنی دوو ساڵان، ئەوا ساڵانە ژیانی هەزاران منداڵ لە مردن رزگاردەبێت.

10 راستی گرنگ لەبارەی شیردانی سروشتی:

  1. شەش مانگی یەکەم

تەندروستی جیهانی پێشنیاز دەکات لە کاژێری یەکەمی دوای لەدایکبوون دەست بە شیردانی سروشتی بکرێ و لە شەش مانگی یەکەمی تەمەنی تەنیا شیری پوختی پێبدرێت، لەدوای ئەم ماوەیە خۆراکەکانی دیکەی وەک شۆربا، میوە و سەوزەی پێدەدرێت و لەگەڵ شیر بۆ ماوەی 2 ساڵ بەردەوامبدەبێت.

  1. سوودەکانی بۆ منداڵ

شیری سروشتی خۆراکی نموونەییە بۆ کۆرپە و منداڵ، چونکە هەموو رەگەزە خۆراکە گرنگەکانی تێدایە و خۆراکێکی سەلامەتە، هەروەها بڕێكی باش لە دژەتەنەکانی تێدایە و سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و رێگری لە تووشبوون بە سکچوون و هەوکردنی تووندی سییەکان دەکات، کە دوو هۆکاری سەرەکی مردنی منداڵانی جیهانن.

  1. سوودەکانی بۆ دایک

شیری سروشتی جگە لە کۆرپە، سوود بە دایکیش دەگەیێنێت و وەکو رێگەیەکی سروشتییە بۆ رێگریکردن لە منداڵبوون، هەروەها رێگری لە شێرپەنجەی هێلکەدان، جۆری دووەمی شەکرە و خەمۆکی دوای منداڵبوون دەکات.

  1. رێگری لە شەکرە دەکات

جگە لە سوودە خێراکانی، شیردانی سروشتی کۆمەڵێک سوودی درێژخایەنی هەیە و رێگری لە تووشبوون بە قەڵەوی دەکات و ئەگەری جۆری دووەمی شەکرە کەمدەکاتەوە، ئەوە جگە لەوەی مێشک زیرەکتر دەکات.

  1. بەردەوام بەردەستە

شیری قوتو هەموو کاتێك بەردەست نییە و پێویستی بە ئامادەکردنە، ئەوە جگە لەوەی دژەتەنە پێویستەکانی تێدانییە بۆ رێگریکردن لە هەوکردن و نابێتە جێگرەوەی شیری سروشتی، هەروەها ئەگەر بە باشی ئامادەنەکرێت دەبێتەهۆی زۆرخواردن یان کەمخۆری و تووشبوون بە بەدخۆراکی، هەروەها کاتێک کە شیری دایک ماوەیەک دەوەستێندرێت، ناتوانرێت دواتر بگەڕێتەوە سەری، چونکە لە دروستکردن دەوەستێ.

  1. شیردانی سروشتی و ئایدز

پێویستە خانمانی تووشبووی نەخۆشییە گوازراوەکان بە گشتی و لە نێویشیاندا ئایدز بە تایبەتی ئاگاداربن و راوێژ بە پزیشک بکەن پێش دەستپێکردنی شیردانی سروشتی، چونکە ئایدز یەکێکە لەو نەخۆشییانەی لەرێگەی شیرەوە لە دایکەوە بۆ کۆرپە دەگوازرێتەوە، ئەگەر دایکەکەی دەرمانی دژەڤایرۆسەکە وەربگرێت، چانسی تووشبوونی کەمدەبێتەوە.

  1. پاڵپشتی دایک

پێویستە دایکان فێری شێوازی شیردانی سروشتی بکرێن، چونکە زۆربەیان بە زەحمەت لە سەرەتادا دەتوانن شیر بە کۆرپەکانیان بکەن و هەست بە نا ئاسوودەیی دەکەن، بۆیە لەسەر رێکخراوە تەندروستییەکان پێویستە راهێنان بە تازە دایکان بکەن و ئامۆژگارییان بکەن لەبارەی چۆنییەتی شیردانی سروشتی و روونکردنەوەی سوودەکانی شیرەکە.

  1. پشتگوێخستنی شیردانی سروشتی

زۆربەی خانمان لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ سەر کارەکانیان، واز لە شیردانی سروشتی کۆرپەکانیان دەهێنن، چونکە کاتی پێویستیان نییە و شوێنێکیان نییە تاکو شیری تێدا بدەنە کۆرپەکانیان، لە کاتێکدا پێویسە لە شوێنی کارەکان جێگەی تایبەت، خاوێن و سەلامەت هەبێت بۆ شیردانی سروشتی و بەردەوامبوون لەسەر شیردان، هەروەها هاوکریبکرێن و هانبدرێن تاکو بتوانن ماوەی شیردانی سروشتی تەواوبکەن.

  1. تازە دایک

لەسەر رێکخراوەکان و پزیشكان پێویستە راهێنان بە تازەدایکان بکەن و نیشانەکانی برسیبوون و تێربوون ئاگاداربکرێنەوە، تاکو بزانن چ کاتێک شیر بە کۆرپەکانیان بدەن و چ کاتێک لە شیردان بوەستن

  1. خۆراکی زیادە

پێویستە منداڵ لەدوای تەمەنی شەش مانگی خۆراکی دیکەی وەک شۆربا، سەوزە و میوەی بۆ زیادبکرێت و لەژێر راوێژی پزیشک شیری سروشتی کەمبکرێتەوە و منداڵ رابهێندرێت تاکو بە قاپ و کەوچک نان بخوات و رێگری لێنەک

 

گۆڕانكاری لە دوو پۆستی وەزارەتی دارایی هەرێم كرا
پێت گۆڕانكاری لە دوو پۆستی وەزارەتی دارایی هەرێم كرا
گەلاوێژ دەكەوێت …لە قورئاندا چۆن باسكراوە؟
دوات گەلاوێژ دەكەوێت …لە قورئاندا چۆن باسكراوە؟
پەیوەندیدار