گەلاوێژ دەكەوێت …لە قورئاندا چۆن باسكراوە؟



کەشوهەوای هەرێم گۆڕانکاری بەسەردادێت و فێنک دەبێت و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئەستێرەی گەلاوێژ دەست دەكات بە جووڵە و بەهۆیەوە كەشی شەوان فێنك دەبێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری كەشناسی و گەردوونناسی ئاماژەی بەوەكردووە، لە سبەینێوە 5ی ئاب، ئەستێرەی گەلاوێژ دەست دەكات بە جووڵە بۆ شەوان و لە هەشت ڕۆژی كۆتاییەكانی مانگی ئاب (8)دا دەردەكەوێت و ئەمەش مانای فێنكبوونی شەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ئەستێرەیە لە هەشت ڕۆژی كۆتاییەكانی مانگی ئاب (8)دا دەردەكەوێ، ئەم ئەستێرەیە بە تیشكێكی درەوشاوەی جوان وەك كریستاڵ دەردەكەوێت، لە كاتی دوای بانگی بەیانی و نیشانەیەكە بۆ هاتنی شەوانەی فێنك و سارد.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دوای دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ، دەچێتە ناو تاریكی شەوی پێش بەیان دەبینرێت، هەست بەفێنكی و ساردی دەكرێت كە پێی دەڵێن؛ گەلاوێژ كەوتووە شەو فێنكە و ساردە، لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەیەكە بۆ تەواو پێگەیشتنی میوەكان وەك ترێ و هەنجیر و چەندان میوەی تر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سووڕی ئەم ئەستێرەیەی گەلاوێژ 6 مانگ دەمێنێتەوە لە شەو تا 3ی شوباتی 2025، نیشانەكانی بریتین لە متبوونی گەشەی زیندەوەران بەرەو سڕبوونی درختەكان و هەندێك لە ڕووەكەكان.

ئەستێرەی گەلاوێژ ( Sirius) دووەم ئەستێرەیە دوای (خۆر – The Sun) كە لەنێو (قورئانی پیرۆز) دا لەلای خوای گەورەوە راستەخۆ بەناوی خۆی ئاماژەی پێدراوە، چونكە (گەلاوێژ) لە سەردەمی جاهیلیدا لە دوورگەی عەرەبیدا دەپەرسترا.

خوای گەورە لە قورئاندا لە سورەتی (النجم) لە ئایەتی (49)دا فەرموویەتی: ( وَأَنَّهُ هُوَ رَبُّ الشِّعْرَى ) واتە: (هەر ئەو خودای ئەستێرەی گەلاوێژە).

10 راستی گرنگ لەبارەی شیردانی سروشتی
پێت 10 راستی گرنگ لەبارەی شیردانی سروشتی
بەشێک لە باج و ڕسوماتەکانی ئۆتۆمبێل کەم دەکرێتەوە
دوات بەشێک لە باج و ڕسوماتەکانی ئۆتۆمبێل کەم دەکرێتەوە
پەیوەندیدار