بەشێک لە باج و ڕسوماتەکانی ئۆتۆمبێل کەم دەکرێتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات، وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆ پێداچوونەوە بە باج و ڕسوماتەکانی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دەکات.

ڕێژەن بورهان، بەڕێوەبەری بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، باج و ڕسوماتەکانی تۆمار و گۆڕینی خاوەنداریەتی ئۆتۆمبێل بووەتە بارگرانی بەسەر شانی هاووڵاتییانەوە.

وتیشی، “وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بە ڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆ لە گفتوگۆدایە بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو ڕسوماتانە و کەمکردنەوەی بەشێکیان ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنییە و هاونیشتیمانیان پێشوازی لێدەکەن”.

لەماوەی 10ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک باج و ڕسوماتەکانی هاتووچۆ زیادکراوە و ڕسومات هەیە لە 10 هەزار دینارەوە گەیشتۆتە 217 هەزار دینار.

 

گەلاوێژ دەكەوێت …لە قورئاندا چۆن باسكراوە؟
پێشت گەلاوێژ دەكەوێت …لە قورئاندا چۆن باسكراوە؟
زێلێنسکی: فڕۆکەکان گەیشتنە دەستمان
دواتر زێلێنسکی: فڕۆکەکان گەیشتنە دەستمان
پەیوەندیدار