زێلێنسکی: فڕۆکەکان گەیشتنە دەستمان



ڕۆژی یەکشەممە ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دووپاتی کردەوە کە کیێڤ دوو فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ی دروستکراوی ئەمریکای وەرگرتووە، کە زیاتر لە دوو ساڵ چاوەڕوانی بووە.

زێلێنسکی لە میانی مەراسیمێکدا کە لە شوێنێکی نهێنی لە ئۆکرانیا بەڕێوەچوو وتی: سەدان کۆبوونەوە و دانوستانمان ئەنجامدا لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ بەدەستهێنانی ئەو فڕۆکانە و بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە، و زۆرجار گوێمان لە دەستەواژەی (ئەمە مەحاڵە) بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا بابەتەکە بووەتە واقیع، فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ لە ئۆکرانیا لە ئاسمانی ئێمەدان.

هاوکات ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری زێلێنسکییەوە بڵاویکردەوە، ئەمە کۆتا کاروانی ئەو فڕۆکانە نابێت و کار بۆ ئەوە دەکەین لە داهاتوودا چەند فڕۆکەیەکی دیکەشمان بۆبێت، ئەوەی ئەرێنییە ئەوەیە کە ئێمە چاوەڕێی فڕۆکەی ئێف-١٦ی زیادە دەکەین، و زۆرێک لە فڕۆکەوانە سەربازییەکانمان مەشق و ڕاهێنان دەکەن.

جێی باسە تا ئێستا ناوی ئەو وڵاتە ئاشکرا نەکراوە کە فڕۆکەکانی لێوە هاتووە.

لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا، زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند کە پێویستی بە ١٢٠ بۆ ١٣٠ لەو فڕۆکانە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕووی فڕۆکەکانی ڕووسیا ببێتەوە.

ئەو فڕۆکە دروستکراوانەی ئەمریکا گرنگترین بابەتی لیستێکی درێژی ئامێرە سەربازییەکانن کە ئۆکرانیا داوای لە لایەنگرانی کردوە بە ئامانجی هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوی هێزەکانی ڕوسیا لەسەر خاکی وڵاتەکەی هاوکاری بکەن و بۆیان دابینبکەن.

بەشێک لە باج و ڕسوماتەکانی ئۆتۆمبێل کەم دەکرێتەوە
پێت بەشێک لە باج و ڕسوماتەکانی ئۆتۆمبێل کەم دەکرێتەوە
لە عێراق و هەرێم هەنگاو بۆ هەرزان كردنی نرخی نان و سەموون دەنرێت
دوات لە عێراق و هەرێم هەنگاو بۆ هەرزان كردنی نرخی نان و سەموون دەنرێت
پەیوەندیدار