خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتی کرا



پەرلەمانی عێراق لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتی کرد و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت” ڕێکەوتنی لەسەر کراوە”.

کەمێک لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەردوو پڕۆژەی تایبەت بە هەمواری یاساكانی باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی كرد.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان رایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاساكانی لێبوردنی گشتی و باری كەسێتی كراوە، كە پێشتر ناكۆكی و مشتومڕی زۆریان لێكەوتبووەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای پەسەندكردنی رێككەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان عێراق و سوریا دواخراوە.

هاوکات پەرلەمانتار یاسر حوسێنی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ( ئەل مەعلومە) ئاماژەی بەوەداوە، دانیشتنەکانی داهاتوو تایبتە بە دەنگدان لەسەر یاسای باری کەسایەتی و زۆرێک لە پەرلەمانتاران هاوڕان لەگەڵ ئەم یاسایە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت”هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی بەپێی شەریعەتی ئیسلامی مافێکی دەستوورییە و پێویست ناکات بابەتەکە بە سیاسی بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەدوای ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان وردەکاری تەواوی بڕگەکانی نێو هەمواری یاساکەیان ڕوونکردەوە، ناڕەزایەتییەکی کەم هەبووە بەرامبەر بە یاساکە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “قبوڵکردن و ڕێککەوتنی سیاسی هەیە بۆ بەردەوامبوون لەسەر یاساکە، بەتایبەتی دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری تەواوی خۆی ڕاگەیاند”.

یاسای باری كەسێتیی كارپێكراوی ئێستای عێراق كە ساڵی 1959 دەرچووە دەڵێ: “مەرجە ئەو كچ و كوڕەی كە هاوسەرگیری دەكەن تەمەنیان گەیشتبێتە 18 ساڵ یاخود 15 ساڵ بن، بەڵام بە مۆڵەتی دادوەر و بەگوێرەی تەمەنی شەرعیی پێگەیشتن و توانای جەستەییان”.

ئەو پرۆژە یاسایەی ڕۆژی چوار شەممەی رابردوو لەلایەن پەرلەمانتارێكی شیعەوە بەناوی (رائد مالیكی) پێشكەش كراوە، پرۆژەی هەموارەكە رێگا بە پیاوانی ئاینیی شیعە و سوننە دەدات بڕیار لەسەر كاروباری هاوسەرگریی و جیابوونەوە و میرات بدەن.

ئەم پرۆژە هەموارە لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵانەوە بەرزكراوەتەوە بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بكرێت و دواتر دەنگی لەسەر بدرێت، رۆژی چوار شەممە كاتێك ناڕەزایەتیی لەسەر دروستبوو، سەرۆكایەتیی پەرلەمان ناچار بوو لەسەر داوای ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران خوێندنەوەی پرۆژەی هەموارەكە دوای بخات.

خاوەن پێداویستییەكی تایبەت ئاگری دارستانەكان دەكوژێنێتەوە
پێت خاوەن پێداویستییەكی تایبەت ئاگری دارستانەكان دەكوژێنێتەوە
قەڵەوی ڕەنگە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەلە
دوات قەڵەوی ڕەنگە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەلە
پەیوەندیدار