كەسێك لەسەر ئاگرەكەی شاخی گۆیژە دەستگیركرا



قائیمقامی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كەسێك لەسەر سووتانی شاخی گۆیژە دەستگیركراوە.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش بەدواداچوونی لایەنە پەیوەندیدار و ئەمنییەكانی شاری سلێمانی، سەرەنجام توانرا كەسێك دەستگیربكرێت، كە تۆمەتبارە بە سووتانی شاخی گویژە.

ڕاشیگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند ئاگرێك لە شاخی گۆیژە كەوتەوە، ئەو كەسەی دەستگیركراوە، تۆمەتبارە بە یەكێك لە ئاگركەوتنەوەكان.

وتیشی، “لە ئێستادا تۆمەتبار ڕادەستی دادوەر كراوە و دوای بڕیاری دادوەر زانیاری زیاتر بڵاودەكەنەوە”.

ئاشكراشی كرد، بە كۆی گشتی بەهۆی ئاگركەوتنەوەكانەوە ئەمساڵ لە شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە زیاتر لە 400 دۆنم پووش و پاوان و 19 هەزار دار و درەخت سووتاون.

یەكێتی كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
پێت یەكێتی كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
وەزیری بازرگانی: بڕیاری ڕێگرتن لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی هەرێم لە عێراق سیاسییە
دوات وەزیری بازرگانی: بڕیاری ڕێگرتن لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی هەرێم لە عێراق سیاسییە
پەیوەنیدر