وەزیری بازرگانی: بڕیاری ڕێگرتن لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی هەرێم لە عێراق سیاسییە



وەزیری بازرگانی ڕایگەیاند لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا لەسەرخەتن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی کە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دروست بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەگەڵ بەشێک لە خاوەن کارگەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

ئامانجی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی کە لە کاتی گواستنەوەی بەرهەمی کارگەکانی هەرێم بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دروست دەکرێت.

وەزیری بازرگانی ڕایگەیاند، زۆرێک لە بەرهەمەکان پێویستیان بە ساغکردنەوەی بەپەلە هەیە و لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر خەتن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکە.

کەمال موسلیم ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو داوایەی لە کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێم دەکرێت بۆ دەرکردنی مۆڵەت لە بەغدا نادەستوورییە و ڕێگریی لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی هەرێمیشی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بە بڕیارێکی سیاسیی وەسفکرد.

كەسێك لەسەر ئاگرەكەی شاخی گۆیژە دەستگیركرا
پێت كەسێك لەسەر ئاگرەكەی شاخی گۆیژە دەستگیركرا
عێراق لە پلەی شەشەمی جیهانی عەرەبیدایە لە ڕووی مردنی ڕۆژانە
دوات عێراق لە پلەی شەشەمی جیهانی عەرەبیدایە لە ڕووی مردنی ڕۆژانە
پەیوەندیدار