سەرچاوەیەکی مەیدانی سووری ڕایگەیاند؛ هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە بەهێزکردنی پێگە و بنکەکانیان لە ناوچەی جەزیرەی سووریا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە هێلیکۆپتەر و کەرەستەی سەربازی “وەک دابینکردنی پاراستنی زیاتر بۆ خۆیان و سوپای ئیسرائیل.”
ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی ئاشکرایکردووە، “هێزەکانی ئەمریکا بە ١٥ هێلیکۆپتەری ئەپاچی بنکەکانیان بەهێزکردووە “.
هاوکات “بەردەوام فڕۆکەی ئەمریکی لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە دەوروبەری حەسەکە دەنیشنەوە کە پڕن لە کەرەستەی سەربازی و پێکهاتەی بەرگری ئاسمانی و کەرەستەی لۆجستی و ناو بەناو سەربازانی زیاتریش دەهێننە ناوجەکە”.
ئەم جموجوڵە لە کاتیکدایە، رۆژی هەینی ڕابردوو، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا سەرپەرشتی جێگیرکردنی هێزی زیادە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات لەپێناو پاراستنی ئیسرائیل.