ئیسرائیل ترسی لە وەڵامدانەوەی ئێران هەیە



دەزگای پەخشی ئیسرائیلی “کان”، پشتڕاستی کردەوە؛ “ئیسرائیل بەردەوامە لەئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی ئێران و حەماس دوای تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، لە تارانی پایتەختی ئێران”.

 

بەپێی زانیارییەکانی کان، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە نوێنەرانی خۆی لە دەرەوەی وڵات کردووە، زیاتر وریا و بەئاگا بن.

ئیسرائیل ترسی ئەوەی هەیە ئێران جیا وەڵامدانەوەی لەسەر خاکی ئیسرائیل، هەوڵی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیان یان بەرپرسانی باڵای دەرەوەی وڵاتەکەی بگەیەنێت.

 

دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە، لە تاران و فواد شوکر، لە لوبنان، لە ئێستادا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەدۆخێکی دژواردا دەگوزەرێت، ترس لە هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی هەیە.

 

نیگەرانییەکان، لەدوای ئەو ڕاپۆرتانەی ئەمریکا و ئیسرائیل دێن کە ئاماژە بەوە دەکەن، ئێران و هاوپەیمانەکانی هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل، لە کاردانەوە بە تیرۆرکردنی هەنیە لە تاران، لە کاتێکدا عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئێران پشتڕاستی کردەوە” تۆڵەی خوێنی ئیسماعیل هەنیە لە ئەستۆی ئێمەدایە “.

 

لە کاتێکدا ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی لەم تیرۆرە ڕانەگەیاند، و ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ڕووداوەکە بدات، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا ڕایگەیاند؛ سوپای ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گورزی کوشندەیان لە حەماس و حوسییەکان و حیزبوڵڵا داوە .

 

سەبارەت بە لوبنان، سوپای ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا کوژرانی فواد شوکر، بەرپرسی سەربازی حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند، ئەمەش لە کاردانەوە بۆ کوژرانی ژمارەیەک منداڵ و هاووڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک لە شارۆچکەی مەجدال شەمس لە جۆلان.

 

دوابەدوای کوشتنی فواد شوکر، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا، پشتڕاستی کردەوە؛ ئیسرائیل و هاوتاکانی دەبێت “چاوەڕوانی وەڵامی داهاتوومان بن”.

 

سەرچاوە: RT

ئەمریکا پێگەکانی لە سووریا بەهێزتر دەکات
پێشت ئەمریکا پێگەکانی لە سووریا بەهێزتر دەکات
هاووڵاتییەک ئەو زەوییەی سیاج کردووە، کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت
دواتر هاووڵاتییەک ئەو زەوییەی سیاج کردووە، کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت
پەیوەندیدار