فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، دەست بە پارەداركردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەكات بۆ مانگی كانوونی دووەم.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە بڵاوكرایەوە”پێویستە كارگێڕی هەردوو بانكی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، پەلە بكەن لە تەواوكردنی ڕێكارەكانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لەڕێی كارتە ئەلیكترۆنییەكان”.
وەزارەتی دارایی عیراق، داوای لە هەموو خانەنشینە مەدەنی و سەربازییەكان كردووە، ئەوانەی “ئێس ئێم ئێس”یان پێدەگات، سەردانی لقەكانی بانكەكان بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، لەكاتێكدایە هێشتا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستینەكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ى ٢٠٢٢.