تەرمی مێردمنداڵەکەی خەبات دۆزرایەوە



بەڕێوەبەرایەتی بەرگرى شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە،  ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە تيمەكانى ژێرئاوى قەزای خەبات تەرمى ئەو مێردمنداڵەیان دۆزییەوە كه دوێنێ بەھۆى بەركەوتنى بەلەمێك لە خەبات بریندار بوو و دواتر خنکا.

ڕۆژی هەینی لە خەبات بەهۆی بەرکەوتنی بەلەمێکەوە مێردمنداڵێک بریندار بووە و بەهۆی برینداربوونیەوە کەوتۆتە ناو ئاوەکەوە و خنکاوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە تەنها لە دوێنێدا لە چوار ناوچەی جیاوازی هەرێم چوار کەس خنکاون.

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و گەرما هاووڵاتیان ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکان و دەریاچەکان دەکەن بۆ بەسەربردنی کات و خۆفێنکردنەوە، سەڕەڕای هۆشیارکردنەوەکان و دانانی تابلۆی تایبەت بە شوێنی مەلەکردن و ئاگادارکردنەوەکان لەو ناوچانەی مەلەی تێدانەکرێت، بەڵام ساڵانە چەندین کەس دەخنکێن و هەندێکیشیان تەرمەکانیان نادۆزرێتەوە.

پێویستیت بە کارەبا نابێت بۆ بارگاویکردنی مۆبایل!چۆن؟
پێشت پێویستیت بە کارەبا نابێت بۆ بارگاویکردنی مۆبایل!چۆن؟
ئەمریکا و بەریتانیا داوا لەهاووڵاتییانیان دەکەن لوبنان جێ بهێڵن
دواتر ئەمریکا و بەریتانیا داوا لەهاووڵاتییانیان دەکەن لوبنان جێ بهێڵن
پەیوەندیدار