گەنجێکی کورد لە ڕوسیا خەڵاتكرا



گەنجێکی کورد خەڵاتی یەکەمی پێشبڕکێی نیگارکێشی تەلارسازی دیپلۆماتی ڕوسیای بەدەستهێنا

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا خەڵاتی باشترین نیگارکێشی تەلارسازی دیپلۆماتی وڵاتەکەی پێشکەش بە نوریک موسەییان،هاووڵاتی کوردی دانیشتووی مۆسکۆ کرد.

نوریک موسەییان (21 ساڵ)، خوێندکاری قۆناغی پێنجەمی بەشی تەلارسازییە، ئەمە سێیەم ساڵە لەسەر یەک خەڵاتی باشترین دیزاینەر و وێنەکێشی تەلارسازی دیپلۆماتی ڕوسیای پێ دەبەخشرێت.

پێشبڕکێی ئەمساڵ بە دروشمی “نەخشە و ڕەنگەکانی کولتوری نەتەوەیی” و بە بەشداری گەنجانی بیست هەرێمی ڕوسیا بەڕێوەچوو.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە وتەیەکدا ستایشی گەنجانی داهێنەری وڵاتەکەی کرد و پێشبڕکێکەی بە دەرفەتێکی گرنگ لە بەردەم گەنجان لەقەڵەمدا بۆ گەشەکردنی توانای ئافراندن و داهێنانیان لە بوارەکانی میوزیک و هونەردا.

بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە هیندستان ٣٥٨ کەس بوونە قوربانی
پێت بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە هیندستان ٣٥٨ کەس بوونە قوربانی
بەڕەنگی دووكەڵی ئۆتۆمبێلەكەت كێشەی ئۆتۆمبێلەكەت بزانە
دوات بەڕەنگی دووكەڵی ئۆتۆمبێلەكەت كێشەی ئۆتۆمبێلەكەت بزانە
پەیوەندیدار