وەزارەتی كارەبای هەرێم هەلی كار ڕادەگەیەنێت



 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای ڕاپەڕین كۆمەڵیك هەلی كار دەڕەخسێنێت.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی كارەبای هەرێمەوە بڵاوكرایەوە”هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم (دەرچووی پەیمانگا) لە هەر یەكێك لە بوارەكانی (كۆمپیوتەر، ژمێریاری، كارەبا، كارگێڕی) ئاگادار دەكرێنەوە، لە سنووری قەزای ڕانیە كە بەڕیوەبەرایەتی گشتی كارەبای ڕاپەڕین، پێویستی بە ژمارەیەك ژمێركار (عداد)ی كارەبا هەیە بۆ فرۆشتنی وزەی كارەبای ڕانیە، لە رەگەزی (نێر) بۆ كاركردن بەشێوەی ڕۆژانە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەو مەرج و ڕێنماییانەی لە فۆرمەكەدا روونكراوەتەوە، هەركەسێك ئارەزووی كاركردنی هەیە، ئەو فۆرمەی هاوپێچە بەشێوەی ئۆنلاین لە ماوەی حەوت رۆژدا لە ئەمڕۆدا پڕبكاتەوە”.

بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكەن

 

وەزیری دارایی هۆكاری ڕاگرتنی ٤٠٠ ملیار دینارەكەی ئاشكراكرد
پێت وەزیری دارایی هۆكاری ڕاگرتنی ٤٠٠ ملیار دینارەكەی ئاشكراكرد
سعودیە، نرخی بلیتی ئامادەبوون لە ئاهەنگی پێشكەشكردنی ڕۆناڵدۆ
دوات سعودیە، نرخی بلیتی ئامادەبوون لە ئاهەنگی پێشكەشكردنی ڕۆناڵدۆ
پەیوەنیدر